
هه‌موو كه‌سێك ده‌بێت له كه‌سایه‌تی ته‌حسین عومه‌ر دا خۆی ببینێت و بێته ده‌نگ
یاسا كه ئه‌مه بێت، وای به‌حالی خۆت و ئه‌خلاقت له‌م وڵاته
به‌پێی چه‌ند جار كه كه‌وتوومه ناو ڕه‌شچاله‌كانی ڕژێمی پارتی بارزانی، نمونه‌ی گاڵته‌جاری یاسایی وام بینیوه كه له مێژووی جه‌هل و نه‌زانین دا نمونه‌ی ده‌گمه‌نه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له 01\06\2024 نامه‌یه‌ك له زیندانیه‌كی بێتاوانی هه‌ولێر هاتووه كه ئه‌مڕۆ به‌لاو بووه
ئه‌م به‌سه‌رهاته تراژدیایه، بیجگه له ڕژیمی سه‌ری ڕه‌ش، به‌دناوی و شه‌رمه‌زاریه بۆ ناوی سه‌دان هه‌زار شه‌هید و قوربانی ئه‌م خاكه و بۆ ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان…
ته‌حسین عومه‌ر عه‌بدولا له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێی له 05\12\1995 ده‌ستگیر ده‌كرێن. ته‌حسین له‌گه‌ڵ هاوڕییه‌كی ئه‌وه ماوه‌ی 28 ساڵه به‌بێ هیچ تاوانێكیان هه‌بێت له زیندانی ڕژێمی پارتی بارزانی دان. تۆمه‌تێكی سیاسی بۆیان دروستكراوه و هیچ جۆره ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك نه‌ماوه له‌سه‌ریان پیاده نه‌كرابێت.
به‌پێی زانیاریه‌كان و وته‌ی خۆی؛ ته‌حسین ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ناو زیندانه‌شاراوه‌كان و ژێرزه‌مینه‌كاندا له ژووری تاكه‌كه‌سی ڕاگیراوه، دواێ له 21\09\1996 بۆ زیندانه به‌دناوه‌كه‌ی ئاكرێ ده‌گوازرێته‌وه كه وه‌ك خۆی ده‌نوسێت: (ئه‌و جێگایه‌ی كه به جه‌هنه‌م ده‌چوو)
له زیندانی ئاكرێ 3 مانگ ده‌خرێته ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت و لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی گه‌مژانه‌ی كه ده‌زانرێت شێوازی له قرون وستا و سیسته‌می ئنگیزاسیۆنی چه‌رخی ناوه‌راست ده‌چیت. له‌وێش چیان ویستوه بۆی دروستی كردوون و به زۆڕ په‌نجه‌مۆری پێ كردوون.
ته‌حسین له 13\06\1999 دوای چوار ساڵ ده‌دریته به دادگای جینایه‌تی دووی هه‌ولێر و حاكم ڕه‌ئوف بێ تاوانی ته‌حسین ڕاده‌گه‌ینێت و بڕیاری ئازادكرن بۆی ده‌رده‌كات.
به‌ڵام ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ڕژێمی سه‌ری ڕه‌ش ئه‌م بڕیاره‌یان به‌دڵ نه‌بوو و ته‌حسین ئازاد ناكه‌ن و دوای ئه‌م حوكمه تا 3 ساڵ ونیوی تر به نایاسایی ڕاده‌گرن، تاكۆ دادوه‌ره‌كه ده‌گۆڕێت و دادوه‌رێكی بووكه‌ڵه بۆ ته‌حسین ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن به‌ناوی دادوه‌ر ئسماعیل و له بڕواری 25\12\2002 به ئیمزای دادوه‌ر ئیسماعیل سزای هه‌تاهه‌تایی بۆ ته‌حسین و چه‌ند براده‌ره‌كه‌ی، ده‌رده‌چێت.
دیسان ڕازی نابن و له 2004 سزاكه بۆیان ده‌گۆڕن به سێداره‌دان.
دوو له‌و كه‌سانه به لێبرودنی تایبه‌ت ئازاد ده‌بن و ته‌حسین عومه‌ر عه‌بدولا و محه‌مه‌د زرار بۆ ماوه‌ی 28 ساڵه له‌زیندان ماونه‌ته‌وه.
ته‌حسین ئه‌مه‌ش ده‌نوسێت كه كه‌ریم شنگاری دوای تێكدانی ژیانی ته‌حسین ده‌ست بۆ ناو ماڵی خێزانه‌كه‌شی ده‌بات، بۆیه منداڵه‌كانی له‌ده‌رفه‌تێك هه‌ڵدێن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات كۆچ ده‌كه‌ن.
له ساڵی 2023 تازه دوای به‌دواداچۆنی كاروانی كوری ته‌حسین، ده‌زگاكانی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی ڕژێمه‌كه و دادوه‌ر غازی ئاگادار ده‌بن كه ده‌بوایه له 2004 ته‌حسین و هاورێكه‌ی ئازاد كرابان و به‌هۆی نه‌بوونی به‌لگه‌ی ئازادی ئه‌و له‌گه‌ڵ هاورێكانی تری كه عه‌فویان گرتبوو ئازاد نه‌كراوه كه ئه‌وه‌ش زانرا كه‌ریم شنگالی تاوانبار كیتابی ته‌حسینی دڕاندووه و فره‌ی داوه.
ئه‌م دوو كه‌سه كه له ته‌مه‌نی گه‌نجێتی ده‌گیرێن، ئیستا به‌پێی وته‌ی ته‌حسین پیر و له‌كاركه‌وتوو و توشی ئه‌نواعی نه‌خۆشی ده‌روونی و دڵ و شه‌كره و… بوونه.
وه‌ك خودی ته‌حسینیش ده‌ڵێت، به‌پێی یاسای عێراقی هه‌رسزادراوێك پاش ماوه‌ی 25 ساڵ له زیندان ده‌بێت ئازاد بكرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سزای سێداره‌دانیشی له‌سه‌ر بێت.
ته‌حسین داوا له سه‌رجه‌م ڕێكخراوه ناوخۆیی و ناوده‌وله‌تیه‌كان ده‌كات و داوا له كۆمه‌ڵگای كوردی و ئازادیخوازان و ماف په‌روه‌ران و هه‌رچی كه‌سی خاوه‌ن شه‌ره‌ف و ویژدان ده‌كات كه فریای كه‌ون بۆ كه له‌م كۆتاییه‌ی ته‌مه‌نیدا بگاته باوه‌شی خێزان و منداڵه‌كانی.
تكایه، به شۆڕشێكی سه‌رانسه‌ری و گونجاو فریای یاسا و دادگا و هه‌زاران و سه‌دان هه‌زار و ته‌نانه‌ت به ملیۆنان گه‌لی كورد كه‌ون ، له‌ده‌ستی ئه‌م ڕژێمه تاعونه‌ی سه‌ری ڕه‌ش.