
جەزای ساز لە نوێترین کۆمێنتیدا کە دەڵێت : تەنها لەسەر ئەوەی کوڕەکەم لە ئەلمانیا ڕەخنەی دەگرت لە لاهور کە بەغەدر دەربەدەریان کردبوو ،رۆژێک بەفێڵ بانگیان کردم بۆ مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتی یەکان شەوەکەی بەتێل لێپرسراوی ئیدارەی مەکتەبی ڕێکخراوەکان تەلەفۆنی بۆ کردم ووتی سەعات ١٠ ی بەیانی لە مەکتەب ئامادەبە منیش پێم وابوو بۆ کاروباری ڕێکخراوەکەمانە کۆمەڵەی هونەری میللی کوردستان بەڵام کاتێک لەو مەوعیدەدا چومە مەکتەبی ڕێکخراوەکان هێزێکی ئەوەندە زۆری لێ بوو کە پێ دەچوو پێنج تا شەش میک زەمینی دەبوو هێزێک کەدەیتوانی تیرۆریستێک بگرێت تومەز بۆ لێکۆڵینەوە و هەرەشە کردن لەمن هاتبوون دوای ئەوەی مۆبایلەکانیان لێ وەرگرتم زۆر بەڕاشکاوی پێ یان ووتم یان کورەکەت بێ دەنگ دەکەیت یان ئێمە تۆ بێ دەنگ دەکەین هاوکات گومانم هەبوو لەو هەموو شیرینی و تەرتیباتەی لەسەر مێزەکە دانرابوو هەرچەند زۆریان لێ کردم من دەمم لێ نەیاو نە چا نە شەربەت نەشیرینیم نەخوارد لەترسی دەرمانخوارد کردن دوای تەهدیهێکی زۆر بەدڵێکی شکاوەوە هاتمە دەرەوە دوای دوو سەعات تەحقیق ،ئێوارەکەشی لەڕێگەی خوێڕی پیاویکیانەوە کە ئێستاش ناتوانم لێ ی خۆش بم دیسان بەتەلەفۆن دنیایەک جنێو و دنیایەک تەهدید کرام ناچار بووم ئێوارەکەی بچم بۆ بنکەی پۆلیسی ئەزمر دەعوایەک بنوسم لەوێش دەعواکەم لێ وەرنەگیرا لەداخا هەتمەوە ماڵەوە کەفەیس بوک بەسوور پۆستێکم کرد نوسیم دەزگای زانیاری تەهدیدم دەکەن بە کوشتن ئەوە بوو شەو لاهور خۆی پەیوەندی کرد بەتوڕەبونەوە ووتی ئەو پۆستە بسڕەوە ووتم بەاللە نایسڕمەوە من کەسێکی جەماوەریم بۆ ئەوەی کە شتێکم بەسەرهات بزانن کێ بووە باش بوو ماوەی نێوان کێشەکانی من و ئەو برادەرانەی دەزگای ئەوکاتە کورت بوو ٨ ی تەمووز ئەو تەمە ڕەوی یەوە و کورەکەم دوای نەفی کردنی بۆ ماوەی سێ ساڵ گەڕایەوە ناومان و بەدیداری شاد بومەوە