
ماوەیەک بەر لە ئێستا سەنا بەرزنجی گۆرانیبێژ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێش ئەوەی کە گەشت بکات بۆ ئەوروپا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە لە دژی کۆمپانیای فڕۆکەوانی فلای ئەربیل لە گرتەڤیدیۆیەکەدا سەرکۆنەی ئەو کۆمپانیایە دەکات بە هۆی ئەوەی کە گەشتەکەی دواکەوتووە و کۆمەڵێک تەشیر بەو کۆمپانیایە دەکات ، دوا بە دوای ئەوە کۆمپانیای فلای ئەربیل دوای یاسایی لە دژی سەنا بەرزنجی تۆمارکردووە لە ڕێگای بنکەی پۆلیسی عەنکاوا . لە ئێستادا سەنا بەرزنجی لە وڵاتی بەریتانیایە و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە بەڵام داوای یاسایی لە دژی تۆمارکراوە