سياسەتعێراق

یاهوو نیوز: پلانى تیرۆرکردنى بافڵ تاڵەبانى هەبووە

ئاژانسی هەواڵی ناسراوی جیهانی “یاهوو نیوز” (Yahoo News)، لە ڕاپۆرتێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەو پیلانگێڕییەی کە بۆ تیرۆرکردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاشکرا کرا.

یاهوو نیوز پشتی بەو زانیارییانە بەستووە کە ڕۆژی چوارشەممە لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە بڵاوکرایەوە، کە تیایدا ئاماژە بە پووچەڵکردنەوەی پیلانێک کرابوو بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکی یەکێتی.

هەروەها ئاژانسە جیهانییەکە ئاماژەی بەو ڤیدیۆیەش کردووە کە تێیدا شەش پاسەوان دان بەوەدا دەنێن فەرمانیان پێکرابوو بۆ ئەنجامدانی ئەو کردەوە تیرۆرستییە.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە میدیا ناسراوەکانی جیهاندا، دەنگدانەوەی فراوانی هەبووە و گرنگیی ئاشکراکردنی پیلانەکە و سەرکەوتنی دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی لە پاراستنی ئاسایشی هەرێم و ژیانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی زیاتر دەردەخات.

Related Articles

Back to top button