
لەدوای ئەوەی هەردوو شاندی هەرێم و بەغدا نەگەیشتنە هیچ ڕێككەوتنێك، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاگاداریكردونەتەوە كە دەرفەتیان لەبەردەمدایە تا ڕۆژی سێ شەممە بگەنە ئەنجامێك، سەرچاوەیەكیش دەڵێت،” موچەی مانگی حەوت لەمەترسیدایە”.
لەدوای كۆبونەوەی دوو ڕۆژی ڕابردو، ئهوه ئاشكرابوه، لایەنی عێراقی پێداگرییان کردوە لەسەر ڕادەستکردنی سەرجەم داهاتی ناوخۆ، پاشان پێدانی 50٪ی بەهەرێم، بەڵام شاندەکەی کوردستان ئەمەیان ڕەتکردوەتەوە.