سياسەتعێراق

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی

فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوە دەکات سەبارەت بە گومانەکانی بە قاچاخ بردنی نەوتی عێراق

*سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی، فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوەی کرد، لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت، بە لێکۆڵینەوە لەو زانیاریانەی کە پەویوەستە بە گومانی گەندەڵی لە تێکەڵکردن و بە قاچاخ بردنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکان، چ لە بەندەرەکانی عێراق بێت یان لەچوارچێوەی ئاوەی هەرێمی.

*بەڕێزیان جەختی کردەوە کە پێویستە کەمتەرخەمی نەکرێت لەم بابەتەدا، هەروەها لیژنەکە ڕاسپاردەکانی خۆی، لەگەڵ تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکە، پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران بکات، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو بەپێی یاسا و دەستەبەرکردنی پاڵپشتی بۆ ئابووری نیشتمانی و پاراستنی سامانی گشتی.

Related Articles

Back to top button