


لە دیدارەکەدا رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی ئامادەبوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی پێزانینی خۆی بۆ نەوەی سەربەرزی شەهیدانی کوردستان دەربڕی و رایگەیاند، نەوەی شەهیدان ئەمانەتی خوێنی شەهیدانن، لە رەخساندنی دەرفەت و هێنانە پێشەوەتان لە ئۆرگانەکانی یەکێتیدا درێخی ناکەین و پشتیوانتان دەبین. بافڵ جەلال تاڵەبانی نەوەی شەرەفمەندی شەهیدانی لەوە دڵنیاکردەوە کە یەکێتی زیاتر خزمەتیان دەکات و وتی، هەر یەکێتییەک لە هەر شوێنێکدا بێت، کەسوکاری ئێوەیە.