
سەرچاوەکى تایبەت و نزیک لە خێزانى بارزانى ئەوەى درکاندووە، ژنهێنانى ئارین بارزانى ئاگرى لەو خێزانە بەردەوەوە و لەناوەوە دەکوڵێت.
سەرچاوەکە ووتى:”هەریەکە لەدایکى ئارین و پورەکەى دژى ئەوەن کچێکى مەنسور بارزانى بۆ ئارین بهێینن، ئەوەش کێشە و دەمەقاڵێى لەنێوان خیزانەکە دروستکردووە”.
ووتیشى:”هەریەکە لەسەرى ماڵى سابیر بارزانى و ماڵى باپیرى ئارین کە مامى مەنسور بارزانى دەکات هەوڵدەدەن ژن و ژنخوازى لەگەڵ ئارین بکەن، ئەوەش ناکۆکى لەنێوان خێزانەکە دروستکردووە”.
دایکى ئارین لەگەڵ ئەوە نیە خزمایەتى لەگەڵ مامى ئارین “مەنسور بارزانى” بکرێت بۆیەى ناکۆکیە خیزانیەکە قوڵبووەتەوە.
سەرچاوەکە جەختى لەوەکردووەتەوە، نیگەرانیەکە گەیشتووەتە مەسعود بارزانى توڕەبووە ووتوویەتى:”بەم دۆخە خراپە کاتى ئەوە نیە ئەم باسانە بهێننە پێشەوە”. ئێستا وەکو پشکۆى ژێر خۆڵەمێش دۆخەکە ماوەتەوە