
وەک سەرۆکی هاوپەیمانیی حیزبە سۆسیال دیموکراتەکانی وڵاتانی عەرەبی، بۆ من دووجار جێگەی دڵخۆشی و شانازییە، یەکەم وەک برایەکی گەورە و دووهەم وەک سەرۆکی حیزبەکەم.
گەیشتنی سەرۆک بافڵ بەم لوتکە بەرزە لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێم و عێراق و ناوچەکە، سەرەڕای ئاڵنگارییەکان، دەرخەری توانا و حەکیمییەتی لەئاست رووداوەکان و گرفت و کێشەکان.
سەرۆکم؛ هیچ ئاستەنگییەک و پیلانگێڕییەک نابێتە بەربەست لەبەردەم سەرکەوتنەکانت، بەردەوام بە. دووبارە پیرۆزە و وەک هەمیشە لەپشتت دەبین تا دواهەناسە…