
حه‌مه‌ی كاك هه‌مزه له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه غه‌فوری كوڕی بڵاویكردۆته‌وه، “له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه بابه‌تێك له سۆشیال میدیا گه‌رم كراوه‌ته‌وه كه گوایه هێزێك داخڵ به ڕانیه بوه و به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵكوتانه سه‌رماڵی ئێمه هاتوه”.
له‌ڕابردودا ئه‌گه‌ر هه‌ڵه تێگه‌شتنێك هه‌بوبێت ئێستا هیچ ئاسه‌وارێكی ئه‌و بابه‌ته لای ئێمه بونی نیه
راشیگه‌یاندوه، “له‌ڕابردودا ئه‌گه‌ر هه‌ڵه تێگه‌شتنێك هه‌بوبێت ئێستا هیچ ئاسه‌وارێكی ئه‌و بابه‌ته لای ئێمه بونی نیه، ئێمه خۆمان به‌یه‌كێتی ده‌زانین و وابه‌سته‌ی هیچ كه‌سێكیش نین كه گرفتی هه‌یه به‌هه‌ر جۆرێك بێت”.
ده‌شڵێت، “ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی چه‌واشه‌كاری و تێكدانی نێوانی ئێمه و یه‌كێتی ئه‌ده‌ن زۆر به‌هه‌ڵه‌داچون، چونكه ئێمه به‌خوێن وابه‌سته‌ین”.