


لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەیبوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە چوارچێوەی پابەندبوون بە ئامانجە باڵاکان.
تەوەرێکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغداد، بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە پێویستیی پابەندبوون بە رێککەوتنی نێوان هەردوولا کردەوە.
پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان خرایەبەر باس و بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، هەوڵەکانمان لەو چوارچێوەیەدایە حکومەتێک پێکبهێنین کە خزمەتی هەموو خەڵکی کوردستان بکات و یەکێتی تێیدا هاوبەشێکی راستەقینە بێت.