سياسەتعێراق

رێبەر ئەحمەد، سێ ئۆتۆمبێلی گرانبەها بە قاچاخ و بەبێ دانی رسوماتی گومرگی، داخڵی هەرێم دەکات

بە گوێرەی نوسراوێک کە دەست چاو کەوتووە و واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، فەرمانیکردووە بە داخڵکردنی سێ ئۆتۆمبێلی گرانبەها بە قاچاخ و بەبێ دانی رسوماتی گومرگی و تۆمارکردن.

ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری GMC YUKON مۆدێل 2025ن، لە رێگەی دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە داخڵی هەرێمی کوردستان کراون و فەرمانکراوە بە بەخشینیان لە رسوماتی گومرگی و تۆمارکردن.

هەروەها، بۆ هێنانە ناوەی ئۆتۆمبێلەکان، رێبەر ئەحمەد کەسێکی بەناوی (م، ص، خ) راسپاردووە تا بەدواداچوون بکات.

جێی ئاماژەیە، هێنانە ناوەی ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی دیکە بۆناو هەرێمی کوردستان رێکاری خۆی هەیە،وەک دانی رسوماتە پێویستەکان، بەڵام رێبەر ئەحمەد بە نایاسایی هەر سێ ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکەی بەخشیوە لەو رسوماتانە، ئەمەش لە کاتێکدا کە دیار نییە خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلەکان بۆ کام بەرپرس و سەرمایەدار دەگەڕێتەوە.

Related Articles

Back to top button