
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئامادەی ڕێوەڕەسمی یادی لەدایکبوونی شا چارلس، شای شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا بوو لە هەولێر، هاوكات گوڵی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش لە ڕێوڕەسمەکە پێشکەش کرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ـی تشرینی یەکەمی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شداری له ڕێوڕەسمى يادى له‌دايكبوونى شا چارلسى سێيه‌م، شاى شانشينى يهكگرتوودا كرد.
له ڕێوڕەسمهکەدا كه به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى سه‌رۆك بارزانى و باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان، له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هيواى ته‌مه‌ندرێژی بۆ شا و سه‌ركه‌وتنى بۆ شانشینى يه‌كگرتوو خواست.
هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا چهپكهگوڵى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش به ڕێوڕەسمه‌كه كرا.