ئاشتیعێراق

چین زێڕێک بەرهەم ده‌هێنێت هەڕەشە له‌ بازاڕی زێڕی جیهانیی دەکات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس، باسی زێڕی چینییە دوای ئەوەی بەهای زێڕ لەسەر ئاستی جیهاندا بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو زۆر بەرزبووەوە؛ نرخی یەک ئۆنسە بوو بە 4074 دۆلار، ئەمەش بازاڕی زێڕی لە جیهان شڵەژاندووە.

چین جۆرێکی نوێی زێڕ بە ناوی “زێڕی سافی ڕەق”  یاخود  “یینغ زو جین” بە زمانی چینی، به‌رهه‌م هێناوه‌ و داهێنانی تێدا کردووە، بە پێی زانیارییەکانیش، چین چەندین ساڵە کار لەسەر پەرەپێدانی ئەو جۆرە زێڕە ده‌كات.

چین توانیویەتی زێڕێک بە ڕێژەی 99.9% بەرهەم بهێنێت کە ڕەقییەکی زۆر بەرزی هەیە و دەگاتە 60 پلە بە پێی پێوەری ڤیکەرز، کە 4 ئەوەندەی ڕەقی زێڕی ئاساییە، لە ڕێگەی زیادکردنی بڕێکی کەم لە کانزا دەگمەنەکان کە ڕێژەکەی لە 0.1% تێناپەڕێت.

بەمەش، زێڕی عەیار 24ـی ئێستای چینی لەگەڵ ڕەقی زێڕی عەیار 18، وەکوو یەکە، بۆیە 99.9% پاکە و لە هەمان کاتدا زێڕێکی زۆر بەهێزە.

سەرەڕای ئەو گۆڕانکارییەی لە پێکهاتەی گەردیلەیی زێڕدا ڕوویان داوە لە داهێنانە نوێیەکەی چینیدا، بەڵام توانیویانە پلەی بریقەی زۆر و جێگیریی ڕەنگەکەی و ڕەقی و بەرگرییەکەی بپارێزرێت، لەم تێکەڵە نوێیەدا خشڵ بە دیزاینێکی جوانتر و کێشی سووکتر بەرهەم دەهێنرێت.

سەبارەت بە کاتی خستنەڕووی ئەم جۆرە زێڕە نوێیەی چینی لە بازاڕەکاندا، یەکەمجار لە پێشانگاکانی زێڕی چینیدا ئەمساڵ خرایە ڕوو، ئێستا لە نێوان 20 بۆ 25%ـی فرۆشی خشڵ لە چینە، هاوکات بەربڵاوترین جۆرە لە بازاڕەکانی خشڵدا.

Related Articles

Back to top button