رەوان بن حسێن چۆن باسی ئارین بارزانی دەکات

ئارین بارزانی عاشقی روان بن حسینە .
کچە مۆدیل و گۆرانیبێژی کوەیتی رەوان بن حسێن باس لەوە دەکات کە لەگەڵ ئارین مەسرور بارزانی لە پەیوەندی خۆشەویستیدایە، لە دوو وێنەدا لە ستۆری ئینستاگرام ئاماژە بەوە پەیوەندییە و ژوانی نێوان خۆی و ناوبراو دەکات لە ئیمارات و بە خۆشەویستی ژیانی ناویبردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە رۆژانی رابردوودا ئارین مەسرور بارزانی سەردانی ئیماراتی کردبوو، لە ماوەکانی رابردووشدا زۆرترین سەردانی بۆ ئەو وڵاتە بووە.
ئەو کچە مۆدێل و گۆرانیبێژە لەدایکبووی 1996ی کوەیتە و دایکی ئوردنیە. دوای دابەزاندنی کێشی رووی کردە بوارەکانی مۆدێلینگ و گۆرانی وتن.
ساڵی 2018 هاوسەرگیری لەگەڵ سەرمایەدارێکی خەڵکی لیبیا بەناوی یوسف مەقریف و بەرهەمی ژیانی هاوبەشیان کچێکە بە ناوی لونا، بەڵام ساڵی 2020 جیابوونەوە.
رەوان لەبارەی هۆکاری جیابوونەوەی لە هاوسەرەکە رایگەیاندووە: “باوکی لۆنای کچم بەهۆی ناپاکی و بوونی پەیوەندی لەگەڵ کچانی یانە شەوانەکان تووشی نەخۆشی ڤایرۆسی پاپیولامای مرۆڤ بووە و بەهۆی ئەوەوە منیش تووشی شێرپەنجە مناڵدان بووم”.
ئاماژەی بەوەشکردبوو، کە پێش هاوسەرگیری لەلایەن یوسف مەقریفەوە دەستدرێژی کرابووە سەر، بۆیە بە نیازبووە کە سکاڵای لەسەر تۆمار بکات، بەڵام باوکی یوسف نێوەندگیری کردووە و بەو مەرجەی کە دوای تەواوبوونی خوێندنەکەی دەچنە داوای و هاوسەرگیری دەکەن پاشگەز ببووەوە”.
ساڵی 2021 دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە رەوان لە پەیوەندی خۆشەویستیدایە لەگەڵ گۆڕانیبێژێک و بەردەوامیش ئەو خانمە مۆدێلە بەهۆی جلوبەرگە کراوەکانی دەبێتە جێی قسە و باس لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان.