سياسەتعێراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەک تێکۆشەری دێرین کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ ژمارەیەک تێکۆشەری دێرین کۆبووەوە کە لە ئۆرگانەکانی یەکێتیدا ساڵانێکی زۆرە خزمەت دەکەن. لە کۆبوونەوەکەدا رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی و بورهان سەعید سۆفی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی دڵسۆزی و ماندووبوونی هەموو ئەو هەڤاڵانەی کرد کە بەشێکی زۆری تەمەنی خۆیان بۆ کارکردن لە ئۆرگانە جیاجیاکانی یەکێتی و خزمەتکردنی گەلەکەمان تەرخانکردووە و لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال لە خەباتی کوردایەتی بەردەوامن. بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، ئێمە شانازی بە هەموو ئەو هەڤاڵانەمانەوە دەکەین کە ئەزموونێکی دەوڵەمەندیان هەیە و سەرمایەیەکی گەورەن بۆ بەردەوامی و زیاتر گەشانەوەی یەکێتییەکەمان. لەبارەی رێکخستنەوەی ئۆرگانەکان و گۆڕانکارییە رێکخراوەییەکان، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا بەرچاوروونیدایە ئامادەبووان و جەختی لەوە کردەوە کە هەموو هەڤاڵانی یەکێتی پێگەیان پارێزراو دەبێت و بەپێی ئەم قۆناغ و سەردەمە ئەرکدار دەکرێنەوە.

Related Articles

Back to top button