
بەگوێرەى چەند زانیارییەک دەستى تۆڕی بەغداد، ئارین کە سەرپەرشتى گروپى کۆمپانیاکانى ستێر گروپ دەکات، مۆڵەتى لەباوکى وەرگرتووە بۆ لاوازکردنى ئیدریس نێچیرڤان بارزانى.
ئارین لەماوەى ڕابردوودا لەبەرامبەر ڕووداو کە ئێستا ئیدریس نێچیرڤان بارزانی سەرپەرشتى دەکات، ئاڤاى دروستکردووە، هاوکات لەبەرامبەر سەڵاحەدین، ستێر گروپی دروستکرد، لەبەرامبەر زانکۆى جیهان زانکۆى ئەمریکى کردەوە.
بەگوێرەى زانیارییەکان، ئارین لەچەند هەفتەى ڕابردوو دواى کردنەوەى پاڤیلۆن لەئۆفیسەکەى خۆیى لەکۆبونەوەیەکى داخراودا ئەوەى ووتووە: “بەکردنەوەى پاڤیلۆن قۆناغێک دەچینە پێشەوە و ڕووخسارى هەولێر لە ئیمپایەرەوە دەگۆڕین بۆ پاڤیلۆن و ڕکابەرکەنمان دەبێت بەشوێنمان بێن”.
مەبەستى ئیدریس نێچیرڤان بارزانى بووە.
سەرچاوەکەى تۆڕی بەغداد ئەوەشى ئاشکراکرد، ئارین کە ئێستا بەشێک لە پەیجەکانى باوکى سەرپەرشتى دەکات، فەرمانیکردووە کەوا هێرشى چڕ بکرێتە سەر ئەو میدیایانەى لەلایەن ئیدریسەوە سەرپەرشتى دەکرێن، هاوکات ئەوەشى وتووە: “دەبێت بەپارە بێت یان فشار لایەنگرانى ئیدریس دابماڵرێن”، هەربۆیە دەستیان کردووە بە بنکۆڵى ستافى ئیدریس بارزانى.