
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە:
بەخێرهاتنی بەڕێز گویندەلن گرین، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریکام کرد بۆ کوردستان و سوپاسی بەڕێز ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی پێشووشم کرد بۆ هەموو هاوکاری و هەوڵە بەردەوامەکانی بە تایبەت لە لێکنزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنە کوردستانییەکاندا.
شانازی بەو پەیوەندییە تایبەت و مێژووییەی نێوان کوردستان و ئەمریکا دەکەین کە لەسەر بنەمای بەهای هاوبەش دامەزراوە و کار دەکەین بۆ ئەوەی ئەو بەها هاوبەشانە لە کوردستان بەهێزتر بکەین.

