
لیوا دلێر زێباری فەرماندەی پاسەوانی سنوری ناوچەی ١ تەواوی فەرماندەیەکەی بە زێباری کردووە لەو ٦٠٠ کەسەی لە پاسەوانی سنور دامەزراون.
١٠٠ کەسی زێباریە لە عەشیرەتی خۆیەتی ئەو ٥٠٠ کەسەی تر کە دامەزراوە بە پارە دامەزراون لە ٥٠ وەرەقە تاکو ١٠٠ وەرەقە بووە لە نێوان مقەدەم سامی اسماعیل بەرپرسی ڕێکخستنی پارتی پاسەوانی سنور و لیوا دلێر زێباری بووە هەزار منداڵە هەژار و شەهید و کادیری پارتی پێشتر فۆڕمیان پڕ کردەوە بۆ دامەزراندن بەڵام یەك کەسیش لەو کەسانەی فۆڕمیان پڕ کردیتەوە ناویان نەهاتەوە.
تەنها ئەوەی پارەی دابوو ناوی خراوەتە نێو دامەزراندنەکە ئێستا ناڕەزایەکی زۆر دروست بووە لە نێو لقەکان و پاسەوانی سنور کە بە هیچ شێوەیەك ئاگاداری ئەو دامەزراندنە نەبوونە.