سياسەتعێراق

ئەوان ڕاسپێردراون دژایەتی كورد بكەن

پێشڕەو مەلاوەیسی, ڕۆژنامەنوس و میدیاكار دەڵێت:

🛑پێم سەیرە سەرباری ئەو هەموو خزمەتەی لە كەركوك لەماوەی یەك ساڵی حكومڕانی شار لەلایەن كوردێكەوە، كەچی كوردێك بەو جۆرە دژایەتی بكات، چی كوردێك! كوردێكی هەڵگری هەویەی پێش پرۆسەی ئازادی!!!

🛑هەرچەندە ئێستا لەسەر حیسابی شۆڕش و خوێنی شەهیدان پۆستێكی سیادی لە عێراق حبیبەكەی خۆی وەرگرتووە، ناهەقیشی ناگرم ئەگەر چاوی بە خزمەتەكانی ڕێبوار تەها” پارێزگارە كوردە مێژوو پاكەكەی كەركوك هەڵ نەیات، چونكە ئەو تا ئێستاش وادەزانی پێش ٢٢ساڵ بەر لەئێستایەو هەمان سیاسەتی ئەوێ ڕۆژێ دژاتی كەركوك و هاو زمانەكەی خۆی بكات.

🛑ڕاستەكات، ڕێبوار تەها” ڕێگەی نەداوە بیر كلێنسەكان وەك پێشوو بەویستی خۆیان موزایەدە بەسەر خەڵكە بەشمەینەتەكەی كەركوكدا بكەن، ڕێبوار تەها” بەكردار خزمەتی كردووە سەرجەم چین و توێژەكانی ئەو شارە خاوەن ویژدان و كەسە ڕاست بێژوو حەق گوفتارەكان شاهیدی خزمەتەكانی ڕێبوارەكەی ڕێگەی خزمەتی كەركوكن.

🛑ئەو شاخەوانەی تا ئێستا بەردێكی بۆ كەركوك و كورد نەخستبێتە سەر بەردێك چلۆن چاوی ئەو هەموو خزمەتەی ئەو شارە دەبینێت كە كراوە.

🛑خۆ ناهەقی ناگرم، ئەوان ڕاسپێردراون كە بەو جۆرە دژایەتی كورد بكەن، چۆن دەنگیان خستبووە پاڵ دەنگی بیر ڕاكانەكان كە كورد نە بێتە پارێزگاری كەركوك بۆیە ئەم جۆرە ڕەفتار و گوفتارانەش چاوەڕوانكراون، بۆیە هەقە ئەوەی زەڕەیەك چاوی دەبینێت و خزمەت و شەوونخونییەكانی ڕێبوار تەها” دەبینێت نابێت بێدەنگ بێت لە ئاست بیر نەگۆڕاوەكانی پێش پرۆسەی ئازادی عێراق. 

Related Articles

Back to top button