سياسەتعێراق

قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند

” دەستگیرکراوانی رووداوەکانی ئەمدواییە، بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و وەک هەر تۆمەتبارێکی دیکە مافە یاساییەکانیان پارێزراو دەبێت”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی روداوەکانی لالەزار رایگەیاند، رێگە بە دروستبوونی جموجوڵی ملیشیا و هێزی چەکدار لە دەرەوەی یاسا نادرێت، راشیگەیاتد، سلێمانی هەمیشە بە شاری ئازادی کاری سیاسی و ئازادی رادەربڕین لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا ناسراوە، لە ئێستا و لە داهاتووشدا هەر وەک شاری ئازادییەکان دەمێنێتەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد ئەلحەسان، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان له‌ عێراق کۆبووەوە و پێگەوە گفتوگۆیانکرد، لەبارەی دواین پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی، باسی لە پێویستیی سەروەری یاسا و رێزگرتن لە دامەزراوەکان کرد و رایگەیاند ئەوەی لە ماوەی رابردوودا لە سلێمانی روویدا لە درێژەی هەوڵەکانی چەسپاندنی سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا و پاراستنی ئارامی و ئاسایشدا بووە.

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند “وەکچۆن سلێمانی هەمیشە بە شاری ئازادی کاری سیاسی و ئازادی رادەربڕین لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا ناسراوە، لە ئێستا و لە داهاتووشدا هەر وەک شاری ئازادییەکان دەمێنێتەوە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا رێگە بە دروستبوون و جموجوڵی میلیشیا و هێزی چەکدار لە دەرەوەی یاسا نادرێت”.

سەبارەت بە دەستگیرکراوانی رووداوەکانی ئەم دوایەش، قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و وەک هەر تۆمەتبارێکی دیکە مافە یاساییەکانیان پارێزراو دەبێت.

Related Articles

Back to top button