سياسەتعێراق

پێویستە تا مانگی 12 هەموو مووچەکان ڕەوانە بکرێن

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، ئەولەیەوتی حکومەتی ھەرێم ئەوە بووە، کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت، ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی ڕابردووش بڕیار درا مووچەی مانگی حەوت خەرج بکرێت، دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش ھەندێک ڕێکار پێویستن تەواو بکرێن، ئێمەش وەکو نوێنەرایەتیی حکومەت ھەموو ڕێکارەکانمان تەواو کردوون و چاوەڕێ دەکرێت ئەم ھەفتەیە مووچە ڕەوانە بکرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، “ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا، تەنیا بۆ نەوت و دارایی نەبوو، بەڵکو ئامرازێکی سیاسی بوو بۆ ڕێکخستنی پەیوەندیی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا، تاوەکو سەقامگیرییەکی سیاسی و دارایی دروست بێت، بۆیە پێویستە تا مانگی 12 هەموو مووچەکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێن.”

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، “پێشتر مامەڵەی سیاسی لەگەڵ ھەرێم کراوە و داکۆکیکردنی شاندەکانی حکومەتی هەرێم و ھەندێک لایەن، بووە ھۆی ئەوەی لەگەڵ حکومەتی عێراق بگەینە ڕێککەوتن، ھیچ بیانوویەک نەماوە تا بەغدا ئەو مووچانەی ماون ڕەوانەیان نەکات، بۆیە لەم ھەفتەیەدا مووچەی مانگی حەوت ڕەوانە دەکرێت، دواتریش کار دەکرێت بۆ ناردنی مووچەکانی دیکە”.

ده‌شڵێت، “ڕێککەوتن تەواو بووە و بابەتی داھاتی نانەوتیش خەریکە بگەینە ڕێککەوتن، چاوەڕێ دەکرێت ئەویش ئەم ھەفتەیە تەواو بێت، دواتر ھیچ کێشە نامێنێت، ئەگەر پرسەکان بەسیاسی نەکرێن، لەمەودوا لەگەڵ بەغدا مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان ھەموو مانگێک مووچەی خۆیان لە کاتی خۆیدا وەردەگرن.

Related Articles

Back to top button