سياسەتعێراق

قوباد تاڵەبانی بۆ کونسوڵی گشتیی هیندستان:سەروەریی یاسا بنەمایەکی سەرەکیە بۆ پاراستنی سەقامگیری و گەشەسەندنی هەر وڵاتێک

سەروەریی یاسا و بەهێزیی دامەزراوەکانی حکومڕانی بنەمایەکی سەرەکین بۆ پاراستنی سەقامگیری و گەشەسەندنی هەر وڵاتێک.

بریجیش کومار، کونسوڵی گشتیی نوێی هیندستان باسمان لەوەکرد کە بۆ گەشەپێدانی کوردستان هاوکات لەگەڵ کارکردن بۆ چەسپاندنی سەروەریی یاسا و بەهێزترکردنی دامەزراوەکان، کار دەکەین بۆ بەهێزترکردنی کەرتی تایبەت و پەرەپێدانی کارسازی و تواناکانی هێزی کاری گەنجان لە بوارە جیاوازەکاندا.

داواشمان کرد وەک چۆن لە رابردوودا حکومەتی هیندستان لە بواری کارسازی و پەرەپێدانی تواناکان هاوکار بووە، لە داهاتوودا لەمبارەیەوە زیاتر هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکات.

Related Articles

Back to top button