سياسەتعێراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە گوينده‌لن گرين، كونسوڵى گشتيی نوێ و ستيف بيتنه‌ر، كونسوڵى گشتيی پێشووى ئه‌مریکا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد

لە کۆبوونەوەیەکدا کە د. هاوڕی شێخ دارۆ و تەلار لەتیف، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە گوينده‌لن گرين کرد و پشتگیریی یەکێتی بۆ سەرخستنی کارەکانی دووپاتکردەوە. هەروەها سوپاسی ستيف بيتنه‌ری کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

لە کۆبوونەوەکەدا پرسە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان خرایەبەر باس و بۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا. بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و پێشخستنیان لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان دووپاتکردەوە.

كونسوڵى گشتيی نوێی ئەمریکا سوپاسی رۆڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد لە نزیککردنەوەی بۆچوونەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا.

بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

Related Articles

Back to top button