سياسەتعێراق

ئەدهەم بارزانی وپاسەوانەکانی لە کوێن

‎پارتی و میدیاکانی کە ئێستا شین بۆ یاسا و ئارامیی سلێمانی و دانیشتووانەکەی دەکەن و کەوتوونەتە قیڕە و هاوار، رێک وا دیارە مەبەستیانە کەتنی شاربەدەرکردنی شێخ ئەدهەمی ئامۆزایان پەردەپۆش بکەن!

بەڵام ئەگەر ئەوانیش بیریان چووبێ، ئەوە پێویستە بیریان بخرێتەوە، کە شێخ ئەدهەمی ئامۆزایان تەنیا لەسەر گومانی دروستکردنی حیزبێک لە دەڤەری بارزان شاربەدەریان کرد. تەنانەت ئەو بە خەیاڵ خەمخۆرانەی کوردایەتی دوور لە هەموو بەهاو قیەمێکی کوردانە رێگەیان نەدا سەردانی پرسەی دایکیشی بکات!!

‎جا جێی پرسیارە، باشە ئەگەر خەیاڵی دروستکردنی حیزبێک راستی بوایە و بە راستی شێخ ئەدهەم و دەنگە ناڕازییەکانی بارزان حیزبیان دروستبکردایە،ئەبوو چ کارەساتێک بەسەر دەڤەری بارزاندا بهاتایە؟

‎کەناڵەکانی پارتی باشترە سۆراخی ئەو پاسەوانانەی شێخ ئەدهەم بکەن کە چەندین رۆژە دەستگیرکراون تەنها لەبەر ئەوەی ویستوویانە سەردانی کەسوکاریان بکەن و سیلەی رەحم بەجێبهێنن!

Related Articles

Back to top button