سياسەتعێراق

ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت

هەڵوەشاندنەوەی پرۆژەی سیستمی سندوقی خانەنشینی زیان بەمافی خانەنشینان ناگەیەنێت، دارایی عێراقیش دڵنیایی دەدات كە بڕیارەكە هیچ لێكەوتەو زیانێكی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان نابێت

ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەواژی محەمەد شیاع سودانی لەڕونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، بڕیاری تایبەت بەهەڵوەشاندنەوەی پرۆژەی سیستمی سندوقی خانەنشینی، لەسەر داوای دەستەی خانەنشینی نیشتمانی دەرچوە، بەهۆی نەبونی رێنمایی تایبەت بەكاری دەستەكە.

وەزارەتی دارایی پرۆژەی سیستمی ناوخۆیی پێكهاتەكانی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی ئامادەكردوە، كە لەدەقەكەیدا هاتوە، سندوقی خانەشینی فەرمانبەرانی دەوڵەت یەكێكە لەپێكهاتەكانی دەستەكە، ئەوەش وا پێویست دەكات سیستمەكە هەڵبوەشێندرێتەوە تا ئەوكاتەی رێنمایی تایبەت بەدەستەكە دەردەچێت.

باسی لەوەشکردوە، بڕیارەكە هیچ لێكەوتەو زیانێكی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان نابێت و هەموو شایستە داراییەكانیان پارێزراوە بەپێی یاسا.

Related Articles

Back to top button