
بێوچان تێدەکۆشێت بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکەش.
ئەم میراتە مێژووییەی یەکێتی و هەوڵە دیبلۆماسییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی و کردنە سەکۆی سلێمانی بە مەیدانی بە کرداریکردنی پڕۆسەی ئاشتی، نەخشەڕێگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوون.
دەستخۆشی لەهەوڵەکانی بەڕێز سەرۆکی هەرێم دەکەین و خۆشحاڵین بە هەواڵی کۆتایهێنان بە ئابڵوقەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، هەروەها خۆشحاڵین کە راگەیاندنی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لە کاتێکدایە کە بە فەرمی ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەگۆڕدرێت بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی.